کوردستان

05:23 - 24/09/2019

باڵێكی یه‌كێتی له‌ گوتاری سبه‌ینێی سه‌رۆكی په‌رله‌مان نیگه‌رانن‌

پەیسەر

بڕیاره‌ سبه‌ینێ له‌كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان-دا، رێواس فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌ ساڵیادى ریفراندۆمدا گوتارێك پێشكه‌ش بكات، باڵێكی یه‌كێتیش نیگه‌رانی خۆیان پێ گه‌یاندووه‌.

بڕیاره‌ سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌، په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه‌و به‌پێی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، رێواس فایه‌ق گوتارێك ده‌رباره‌ی ریفراندۆم و پرسى سه‌ربه‌خۆیى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌، پێشكه‌ش بكات.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌، باڵی ماڵی تاڵه‌بانی نیگه‌رانن و نیگه‌رانی خۆشیان گه‌یاندووه‌ته‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان، هه‌روه‌ها لاهورشێخ جه‌نگی، له‌گوتاره‌كه‌ نیگه‌رانه‌، پێیوایه‌ شه‌رعیه‌تدانه‌ به‌ ریفراندۆمی پارتی، بۆ ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی خۆی گه‌یاندووه‌ته‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، به‌وپێیه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌نێو یه‌كێتیدا له‌ باڵی ئه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، ماڵی تاڵه‌بانی داوای گوتاره‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانیان كردووه‌، بۆئه‌وه‌ی پێش خوێندنه‌وه‌ بیبینن، نایانه‌وێت گوتاره‌كه‌ به‌وجۆره‌ بێت كه‌ پارتى ده‌یه‌وێت و خۆى له‌قه‌ره‌ى رووداوه‌كانى ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر بدات، بۆئه‌وه‌ش چاودێرى كۆبوونه‌وه‌ى سبه‌ینێى په‌رله‌مان ده‌كه‌ن.