04:27 - 24/09/2019
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی بێئه‌نجام بووه
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێى مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی بێئه‌نجام بووه، ئه‌و نیگه‌رانى و داواكارییانه‌ى یه‌كێتى خستوویه‌تیه‌روو، شاندى پارتى رایانگه‌یاندووه له‌ده‌سه‌ڵاتى ئه‌واندا نییه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی پارتی و یه‌كێتی بێئه‌نجام بووه، چونكه چه‌ند ته‌وه‌رێك گفتوگۆی له‌سه‌ركراوه، كه له‌ده‌سه‌ڵاتی شاندى پارتیدا نه‌بووه.
به‌پێى زانیارییه‌كان، یه‌كێتی باسی بێده‌سه‌ڵاتكردنی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیره‌كانی له‌كابینه‌ی نۆیه‌م كردووه، شاندى پارتیش رایگه‌یاندووه، ئه‌وپرسه له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا نییه.
هه‌روه‌ها شاندى یه‌كێتی باسی پرسی پارێزگاری كه‌ركوك-ى كردووه، شانده‌كه‌ی پارتی رایگه‌یاندووه، ئه‌وه‌ش له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا نییه، بۆیه كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان بۆ رێكده‌خه‌ن له‌ماوه‌ی سێ رۆژی داهاتوودا، له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی. یه‌كێتی نیگه‌رانى خۆى راگه‌یاندوو، له‌وه‌ى كه له‌سه‌ر پرسی رێگری له‌مه‌حمود سه‌نگاوی پارتی دره‌نگ وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه.