کوردستان

04:05 - 24/09/2019

عه‌بدولمه‌هدی له‌سه‌ر نه‌وت و گازى كوردستان گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ چین ده‌كات‌

پەیسەر

عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا هه‌شت گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ چین واژۆکردووە، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش ده‌ڵێت، یه‌كێك له‌گرێبه‌سته‌كان تایبه‌ته‌ به‌گاز و نه‌وتی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان.

رۆژی ١٩ی ئه‌م مانگه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به‌یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك وه‌زیر و پارێزگار سه‌ردانی چین-ی كرد و له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی چین، هه‌شت گرێبه‌ستی واژۆكرد، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بۆ په‌یسه‌ر گوتى،  یه‌كێك له‌گرێبه‌سته‌كان تایبه‌ته‌ به‌ په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌ نه‌وتی و گازیه‌كان له‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ چین-ه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ به‌غداد، هه‌ریه‌ك له‌ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی، فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر، فه‌رهاد ئه‌تروشی پارێزگاری دهۆك یاوه‌رییان ده‌كرد، پارێزگاره‌كانى دیكه‌ى خوارووى عێراق و چه‌ند وه‌زیرێك یاوه‌رییان ده‌كرد.