12:44 - 23/09/2019
یەكێـتی "ژوورێكی عەمەلیات" پێكدەهێنێت
یەكێتی نیشتمانی "ژوورێكی عەمەلیات"ی پێكهێنانەوە، ئەوەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەكان.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگادار دەست پەیسەرپرێس كەوتووە، لەكۆبوونەوەی رۆژی یەكشەممەی لیژنەی باڵای دانوستانی یەكێتی بڕیاری پێكهێنانی پێكهێنانی "ژووری عەمەلیاتەكە" دراوە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، ژوورەكە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو قەیرانانە پێكهێنراوە، كە بەشێوەیەكی لەناكاو رووبەڕووی ناوخۆی یەكێتی دەبێتەوە.
زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، پێكهێنانی "ژووری عەمەلیات" پەیوەندی بەڕووداوی رێگری لەمەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی بۆ چوونە هەولێر هەیەو بڕیارە سەرەتای كارەكەشی لەو پرسەوە دەست پێبكات.
رۆژی پێنج شەممەی رابردوو لەبازگەی نازەنین لەسەر رێگای سماقۆڵی رێگری لەمەحمود سەنگاوی كرا بچێتە شاری هەولێرو ئەوەش نیگەرانی یەكێتی لێكەوتەوەو لەو بارەشەوە نامەیەك ئاراستەی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی كرا.