کوردستان

06:55 - 22/09/2019

په‌رله‌مانى عێراق لێكۆڵینه‌وه‌ له‌دۆسیه‌ى نه‌وتى هه‌رێم ده‌كات‌

پەیسەر

بڕیاره‌ چه‌ند رۆژى داهاتوو، لیژنه‌یه‌كى حه‌وت كه‌سیى له‌ ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و داهاته‌كه‌ى.

به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر، بڕیاره‌ چه‌ند رۆژى داهاتوو لیژنه‌یه‌ك، كه‌ له‌ حه‌وت ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران پێكدێن، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن، بۆ له‌نزیكه‌وه‌ ئاگادار بوون له‌ گرێبه‌سته‌ نه‌وتى و گازییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و بڕى هه‌نارده‌و داهاته‌كه‌ى و ئه‌وه‌ى كه‌ حكومه‌تى هه‌رێم رۆژانه‌ ده‌یفرۆشێت.

حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ حكومه‌تى عێراقى راگه‌یاندووه‌، رۆژانه‌٤٦٥ به‌رمیل نه‌وت ره‌وانه‌ ده‌كات، به‌ڵام به‌غدا پێى وایه‌ هه‌نارده‌ى هه‌رێم ٥٥٠ هه‌زار به‌رمیلى تێپه‌ڕاندووه‌.

محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، كۆتایى هه‌فته‌ى رابردوو سه‌ردانى هه‌ولێرى كرد، به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر، له‌وسه‌ردانه‌دا هاتنى ئه‌وشانده‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانى باسكردووه‌، سه‌رۆكى حكومه‌تیش لارى نه‌بووه‌ له‌ هاتنى شانده‌كه‌.