06:30 - 22/09/2019
به‌شداریى شاڵاو كۆسره‌ت له‌كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى نیگه‌رانى لێده‌كه‌وێته‌وه
به‌شداریكردنى شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى، له‌كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى، نیگه‌رانى نێوخۆیى له‌نێو یه‌كێتى لێده‌كه‌وێته‌وه، به‌وپێیه‌ى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى نییه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر، به‌شداریكردنى شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌كۆبوونه‌وه‌ى رۆژى هه‌ینى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى، به‌شیك له‌به‌رپرسه‌كانى حزبه‌كه‌ى نیگه‌رانكردووه، والێكدانه‌وه‌یان بۆكردووه كه كۆسره‌ت ره‌سوڵ بییه‌وێت پێش كۆنگره كوڕه‌كه‌ى بكاته ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى له‌شوێنى نه‌جمه‌دین كه‌ریم یاخود ئازاد جوندیانى.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه، به‌بڕیارێك پێنج كادیرى حزبه‌كه‌ى كرده ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى، به‌شداریپێكردنى شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌كۆبوونه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى، گومانى ئه‌وه‌ى لاى باڵه‌كانى دیكه دروستكردووه كه به‌كرده‌وه بكرێته ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى.