کوردستان

08:25 - 19/09/2019

یه‌كێتى نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ى مه‌سعود بارزانى ده‌كات‌

پەیسەر


یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌كاردانه‌وه‌ى رێگرى له‌ مه‌حمود سه‌نگاوى، چه‌ند بژارده‌یه‌كى تاوتوێكردووه‌و پێشوه‌خت نامه‌یه‌كیان ئاڕاسته‌ى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان كردووه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر، یه‌كێتى له‌رێگه‌ى كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگرى سكرتێرى حیزبه‌كه‌وه‌، نامه‌كه‌ى ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكى پارتى كردووه‌و چاوه‌ڕێى وه‌ڵامى پارتین.

هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، یه‌كێك له‌بژارده‌كانى یه‌كێتى كه‌ باسی لێكراوه‌، رێگرییه‌ له‌چوونى به‌رپرسانى پارتى بۆ سنوورى ئیداره‌ى سه‌وز، یاخود كشانه‌وه‌ى كاتى له‌حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان‌.

رۆژى پێنجشه‌ممه‌ له‌بازگه‌ی رێگه‌ى سماقوڵى، رێگری له‌مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كرا، كه‌ بچێته‌ هه‌ولێر بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى حزبه‌كه‌ى.