کوردستان

05:18 - 18/09/2019

حەلبوسی بە پەیامێكی بەغداوە دێتە هەولێر‌

پەیسەر

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دێتە هەولێر و بودجەی ساڵی داهاتووی عێراق و چەند كێشەیەكی تر لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم تاوتوێ دەكات.

بڕیارە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی شاری هەولێر بكات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم چەند دۆسیەیەكی هەڵواسراو تاوتوێ بكات، لەوانەش پرسی یاسای نەوت و غاز و رادەستكردنی نەوت لەلایەن هەرێم بەكۆمپانیای بەبازاركردنی نەوتی عێراق سۆمۆ، هەروەها پرسی یاسای بودجەی ساڵی داهاتوو جگە لەوەش لەسەر دۆخی ناوچەجێناكۆكان و ئاساییكردنەوەیان گفتوگۆ دەكرێت.

بەپێی زانیاریەكانی پەیسەرپرێس، حەلبوسی پەیامێكی حكومەتی عێراقی بۆ بەرپرسانی هەرێم هێناوە و بڕیارە لەگفتوگۆكانیدا لەگەڵ سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی پەرلەمان ئەو پەیامە بگەیەنێت.

سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت، بەرهەم ساڵحیش هەمان پەیامی پێیە و بەهەردووكیان هەوڵ دەدەن بەپێی ئەو پەیامە كەزیاتر خۆی لەنەخشەرێگادا دابینێتەوە هەرێم و بەغداد بگەنە رێككەوتن.