04:58 - 18/09/2019
به‌غدا هەرسێ بژارده‌کەى هه‌رێمى كوردستانى بۆ رێککەوتن ره‌تكرده‌وه
به‌غداد سێ بژارده‌ی هه‌رێم بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر بوودجه‌و مووچه ره‌تده‌كاته‌وه، بژارده‌یه‌ك ده‌خاته به‌رده‌م حكومه‌تی هه‌رێم. به‌رهه‌م ساڵح بۆ گه‌یاندنى په‌یامى كۆتایى به‌غدا له هه‌ولێره.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ست په‌یسه‌رپرێس كه‌وتوون، به‌غداد سێ بژارده‌ی دانوستانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم ره‌تكردووه‌ته‌وه، بژارده‌كانى هه‌رێم به‌مجۆره‌بوون( هه‌رێم ٢٥٠هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستبكات له‌به‌رامبه‌ردا سەدا ١٧ی بودجه‌ی عێراق وه‌ربگرێت، هه‌رێم هه‌موو نه‌وته‌كه‌ی راده‌ستی به‌غداد بكات به‌مه‌رجێك تا سێ ساڵ به‌غداد هه‌موو قه‌رزه‌كانی هه‌رێم بداته‌وه و سەدا ١٧ی بوودجه‌ش ساڵانه بۆ هه‌رێم بنێرێت، هه‌رێم هیچ بڕه‌نه‌وتێك راده‌ستی عێراق نه‌كات به‌غداد وه‌ك ساڵی ٢٠١٩ به‌شێك له‌مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی بۆ بنێرێت).
سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، به‌غداد هه‌رسێ بژارده‌كه‌ی ره‌تكردووەته‌وه و ته‌نها یه‌ك بژارده‌ی خستووەته به‌رده‌م هه‌رێم ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ست بكات و سەدا ١٢.٦% بوودجه وه‌ربگرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی پەیسەرپرێس، به‌رهه‌م ساڵح له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی پێی راگه‌یاندووه، به‌غداد بژارده‌كانی ئێوه‌ی ره‌تكردووەته‌وه، بۆیه ئاماده‌نه‌بوو پێشوازی له شاندى هه‌رێم بكات و له‌گه‌ڵتان كۆببێته‌وه، به‌رهه‌م ساڵح هه‌روه‌ها گوتویه‌تى، بۆ ئه‌وه‌ى دانوستانه‌كان به بنبه‌ست نه‌گه‌ن بژارده‌ى نوێ پێشكه‌ش بكه‌ن.