03:08 - 17/09/2019
عادل عه‌بدولمه‌هدى وه‌ڵامی داواكارییه‌كى بافڵ تاڵه‌بانى داوه‌ته‌وه
عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، داوایه‌كی بافڵ تاڵه‌بانی بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی سلێمانی له‌ئه‌گه‌رى رێكنه‌كه‌وتنى حكومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا ره‌تده‌كاته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وان به‌پێى ده‌ستوور مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگاداره‌وه ده‌ست په‌یسه‌رپرێس كه‌وتوون، بافڵ تاڵه‌بانی له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غداد، داوای له‌عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه، ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم و به‌دیاریكراوى پارتى، ئاماده‌ی رێككه‌وتن نه‌بوو له‌گه‌ڵ به‌غداد، ئه‌وه ده‌كرێت حكومه‌تی فیدراڵی به‌جیا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سلێمانی بكات و شایسته‌داراییه‌كانی بۆ بنێرێت.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندووه، ئه‌وان به‌پێی ده‌ستور مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان وه‌ك یه‌ك قه‌واره‌ی ئیداریی ده‌كه‌ن، پێشتریش رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ هه‌رێم هه‌بووه، چاوه‌ڕێی جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق راشیگه‌یاندووه، جگه‌له‌وه‌ش ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، دژی ئه‌وه‌یه هه‌رێم بۆ دووئیداره دابه‌شبكرێت و رێگه‌ی پێنادات.
بافڵ تاڵه‌بانى له‌چه‌ند رۆژى رابردوو سه‌ردانى به‌غدای كرد، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و به‌رپرسانى لایه‌نه عێراقییه‌كان كۆبووه‌وه. پارتى له‌سه‌ردانه‌كه‌ى بافڵ تاڵه‌بانى نیگه‌رانه‌و پێى وایه سه‌ردانه‌كه ده‌ستوه‌ردانه له‌كاروبارى حكومه‌ت، به‌وپێیه‌ى سه‌ردانه‌كه هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونى دانوستانه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.