کوردستان

06:25 - 16/09/2019

٤٠٠ پۆستی كورد له‌به‌رده‌م مه‌ترسى له‌ده‌ستچووندان‌

پەیسەر

٤٠٠ پۆستی كورد له‌ حكومه‌تى ناوه‌ندیى عێراق، له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، بریكاری وه‌زیر، راوێژكار و باڵیۆز، به‌هۆی ململانێی یه‌كێتی و پارتی-یه‌وه‌، له‌به‌رده‌م مه‌ترسیى له‌ده‌ستچووندان.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌، نزیكه‌ی ٤٠٠پۆست به‌پێی ئیستحقاق پشكی كورده‌، به‌ڵام به‌هۆی ململانێی یه‌كێتی و پارتی-یه‌وه‌ تائێستا ئه‌و پۆستانه‌ پڕنه‌كراونه‌ته‌وه‌، له‌ئێستاشدا مه‌ترسی ئه‌وه‌یان له‌سه‌ره‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیران و به‌شێك له‌وه‌زیره‌كانه‌وه‌ به‌وه‌كاله‌ت پڕبكرێنه‌وه‌، كه‌ دواتر پڕكردنه‌وه‌یان و لابردنی ئه‌و وه‌كاله‌تانه‌ ئاسان نابێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، پۆسته‌كان بریتین له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، بریكاری وه‌زیر، راوێژكار و باڵیۆز، یه‌كێتی و پارتی ئێستا به‌جیا وه‌ك حزب ده‌ستیان كردووه‌ به‌گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌ت، بۆئه‌وه‌ی هه‌ربه‌شێكیان به‌جیا پۆستی خۆی له‌به‌غداد وه‌ربگرێت به‌پێی كورسییه‌كانی خۆی. ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌رابردوودا یه‌كێتی و پارتی و لایه‌نه‌كانی تر، نه‌یانتوانی بگه‌نه‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر دابه‌شكردنی ئه‌و پۆستانه‌.