کوردستان

05:21 - 16/09/2019

دوایین هه‌ڵوێستى پارتى سه‌باره‌ت به‌ بەشدارى هه‌ڵبژاردن له‌ كه‌ركوك‌

پەیسەر

پارتى دیموكراتى كوردستان، له‌هه‌وڵه‌كانى بۆ دواخستى هه‌ڵبژاردن له‌ كه‌ركوك بێهیوانه‌بووه‌، به‌ڵام به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر سه‌باره‌ت به‌ بایكۆتكردنى پرۆسه‌كه‌ بۆچوونى گۆڕیوه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن له‌كاتى خۆیدا به‌ڕێوه‌چوو.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌، پارتی دیموكراتی كوردستان، هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌ رۆژی ١-٤-٢٠٢٠ له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی تری عێراق به‌رێوه‌نه‌چێت و دوابخرێت، به‌ڵام تائێستا له‌و هه‌وڵه‌ سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌ و بێئومێدیش نییه‌.

پێشتر بڕیاری پارتی ئه‌وه‌بوو، كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك دوانه‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ هاوشێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی ١٢ی ئایاری ساڵی رابردووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بایكۆتی ده‌كات، به‌ڵام له‌ئێستادا له‌و هه‌ڵوێسته‌ پاشگه‌زبووەته‌وه‌ و ده‌یه‌وێت به‌شداری بكات، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ له‌ یه‌كى نیسان به‌ڕێوه‌چوو.

لایه‌نه‌ كوردییه‌كان له‌كه‌ركوك، لیستێكى هاوبه‌شى كوردییان راگه‌یاندووه‌، ئه‌گه‌رچى پارتى به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌ى حزبه‌  كوردییه‌كانى نه‌كرد بۆ راگه‌یاندنى لیسته‌كه‌، به‌ڵام بیرۆكه‌ى یه‌ك لیستى ره‌تناكاته‌وه‌و پێى باشه‌.