کوردستان

08:16 - 15/09/2019

بۆچوونى مه‌سعود بارزانى سه‌باره‌ت به‌ ئاڵوگۆڕی به‌رپرسه‌كان‌

پەیسەر

مه‌سرور بارزانی ده‌یه‌وێت ئاڵوگۆڕ بكات، له‌ نزیكه‌ی ٨٠ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و راوێژكار و جێگرى وه‌زیر، مه‌سعود بارزانیش په‌یامێك ئاڕاسته‌ی سه‌ركرده‌كانی حزبه‌كه‌ی ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌ست له‌ كاروبارى حكومه‌ت وه‌رنه‌دات

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌  ده‌ستیكه‌وتووه‌، مه‌سرور بارزانی ده‌یه‌وێت نزیكه‌ی ٨٠پۆستی به‌ركه‌وته‌ی حزبه‌كه‌ی، له‌به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، بریكاری وه‌زیر، راوێژكار و قائیمقامه‌كان بگۆڕێت، زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌گۆڕدرێن کەسانی نزیكی نێچیرڤان بارزانین.

سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و گۆڕانكارییانه‌دا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی كردووه‌، كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستوه‌ردان له‌كاروباری حكومه‌ت نه‌كه‌ن و ئاسته‌نگ بۆ گۆڕانكارییه‌كان دروستنه‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش وه‌ك په‌یامی راسته‌وخۆی پشتیوانی كابینه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی و گۆڕانكارییه‌كان لێكده‌درێته‌وه‌.

گۆڕانكارى له‌ پۆسته‌كانى پارتى ده‌ستیپێكردووه‌، هه‌فته‌ى رابردوو نه‌وزاد هادى له‌ پۆستى پارێزگارى هه‌ولێر لابراو فرسه‌ت سۆفى له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگا وه‌ك پارێزگار هه‌ڵبژێردرا.