کوردستان

08:52 - 14/09/2019

چیاو نما نه‌وشیروان مسته‌فا په‌یامێكیان بڵاوكرده‌وه‌‌

پەیسەر

له‌داهاتووشدا پشتگیریتان ده‌كه‌ین
چیاو نما نه‌وشیروان مسته‌فا، په‌یامێكى پیرۆزباییان به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌ندامانى نوێى خانه‌ى راپه‌ڕاندنه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نن، وەک چۆن لەرابردوودا پشتیوانیان بوون، 
لە داھاتووشدا پشتگیرییان دەکەن لە کارەکانیان، بۆ بەدەستھێنانی داھاتوویەکی گەشتر بۆ بزووتنەوەی گۆڕان.

په‌یامى چیاو نما نه‌وشیروان مسته‌فا

بەبۆنەی ھەڵبژاردنی  خانەی راپەڕاندن، پیرۆزبایی گەرم لە رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و سەرجەم هەڵسوڕاو و دەنگدەرانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکەین.
وەک چۆن لەرابردوودا پشتیوانتان بووین، لە داھاتووشدا پشتگیریتان دەکەین لە کارەکانتان و بەدەستھێنانی داھاتوویەکی گەشتر بۆ بزووتنەوەی گۆڕان.

 نما نەوشیروان مستەفا
چیا نەوشیروان مستەفا
14-9-2019