کوردستان

06:42 - 12/09/2019

پێشنیارێكى نێچیرڤان بارزانى بۆ نه‌وزاد هادى‌

پەیسەر

نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی، داوا له‌ نه‌وزاد هادى پارێزگاری پێشووی هه‌ولێر ده‌كات، سه‌ردانی مه‌سعود بارزانی بكات و نیگه‌رانییه‌كانی پێ بڵێت.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌، دوای ئه‌وه‌ی فشاره‌كانی نێچیرڤان بارزانی بۆ هێشتنه‌وه‌ی نه‌وزاد هادی پارێزگاری پێشووی هه‌ولێر شكستیان هێنا، جێگری سه‌رۆكی پارتی پێشنیاری بینینى بارزانى بۆ پارێزگاری پێشووی هه‌ولێر كردووه‌.

نێچیرڤان بارزانی به‌ نه‌وزاد هادى گوتووه‌، خۆی سه‌ردانی مه‌سعود بارزانی بكات و نیگه‌رانیيه‌كانی پێ بگه‌یه‌نێت، كه‌به‌بێ راوێژكردن پێی و به‌بێ وه‌رگرتنی بۆچوونی، له‌پۆسته‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ نه‌وزاد هادی له‌پۆسته‌كه‌ی به‌خشی و فرسه‌ت سۆفی له‌شوێنی دانا.