05:50 - 12/09/2019
هۆكارى كشانه‌وه‌ى یه‌كێتى له‌رێككه‌وتنى لایه‌نه‌كان له هه‌ڵه‌بجه
یه‌كێتی له‌و رێككه‌وتنه كشایه‌وه، كه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانى دیكه له هه‌ڵه‌بجه بۆ پێكهێنانى ئیداره‌ى پارێزگاكه واژۆیكردبوو. په‌یسه‌رپرێس هۆكارى كشانه‌وه‌ى یه‌كێتى ئاشكراده‌كات.
به‌پێی زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس، به‌فه‌رمانی بافڵ تاڵه‌بانی، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌رێككه‌وتنی ٢-٩-٢٠١٩ كشایه‌وه، كه تایبه‌ت بوو به‌رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵەبجه و پۆسته ئیدارییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه.
به‌وهۆیه‌وه ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵەبجه، ئەمڕۆ ١٢-٩-٢٠١٩ به‌نوسراوی ژماره ٣٢٦٤ داوای له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ كردووه، كار به‌نوسراوی ٣٢١٢ی ١٠ی٩-٢٠١٩ نه‌كات، به‌وپێیه‌ی به‌پێی نوسراوه‌كه‌ی پارێزگاری هه‌ڵەبجه، لایه‌نێكی سیاسی كه "پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌پێكهێنانی حكومه‌ت هه‌یه"، واژۆی ته‌نها له‌سه‌ر پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نى پارێزگا كردووه نه‌ك ورده‌كارى پۆسته‌كان.
سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، بافڵ تاڵه‌بانی پێی وایه لایه‌نی براوه‌ی رێككه‌وتنی لایه‌نه‌كانی هه‌ڵەبجه پارتی و ئیسلامیه‌كانن، لایه‌نی زه‌ره‌رمه‌ندیش یه‌كێتی-یە، بۆیه رێككه‌وتنه‌كه‌ی راگرتووه.
به‌پێی رێككه‌وتنی رۆژی ٢-٩-٢٠١٩ی لایه‌نه‌كانی هه‌ڵەبجه، شەش كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، چوار به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێنج ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و سێ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، لیستی خزمه‌تی یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ، پێكه‌وه حه‌وت كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و چوار به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، پارتی سێ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن و سێ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیش دوو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و لیستی هاوپه‌یمانی نیشتمانی كورسییه‌ك و كاكه‌ییه‌كانیش كورسییه‌ك وه‌رده‌گرن، ئه‌وه‌ش جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی ١٣-٣-٢٠١٧ یه.