07:18 - 10/09/2019
بافڵ تاڵه‌بانی داوای ئازادكردنی سیروان كوێخا نه‌جم ده‌كات
بافڵ تاڵه‌بانی داوا له‌كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌كات، سیروان كوێخا نه‌جم، ئه‌ندامى دهستبهسهركراوى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى ئازاد بكرێت، یاخود پرۆسه‌ی دادگاییكردنی به‌ئاشكرا ده‌ستپێبكات.
به‌پێی زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه دهستیكهوتوون، بافڵ تاڵه‌بانی كوڕه‌گه‌وره‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی، به‌فه‌رمی داوای له كۆسره‌ت ره‌سوڵ كردووه، چیتر به‌وشێوه‌یه پرۆسه‌ی ده‌ستگیركردنی سیروان كوێخا نه‌جم به‌رده‌وامی پێنه‌درێت، ئازاد بكرێت یاخود به‌ئاشكرا و به‌ئاماده‌بوونی پارێزه‌ر و خانه‌واده‌كه‌ی دادگایی بكرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، سیروان كوێخا نه‌جم ئازادیش بكرێت هیچ پۆستێكی له‌یه‌كێتی نه‌ماوه، چونكه مسته‌فا چاڵاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتی، له‌شوێنه‌كه‌ی وه‌ك به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستبه‌كاربووه، ئه‌و پێنج ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تیش كه رۆژی ٨-٩-٢٠١٩ به بڕیاری كۆسره‌ت ره‌سوڵ بوونه ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی، یه‌كێكیان له‌شوێنی سیروان كوێخا نه‌جم بووه به‌ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی.
٢٨ی مانگی رابردوو، سیروان كوێخا نه‌جم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، به‌بڕیاری دادوه‌ری ئاسایش ده‌ستگیركراو تا ئێستا راگیراوه.