07:05 - 10/09/2019
گۆڕینى نه‌وزاد هادى چه‌ند به‌رپرسێكى پارتى نیگه‌ران ده‌كات
گۆڕینی پارێزگاری هه‌ولێر، ناڕه‌زایه‌تی به‌شێك له‌سه‌ركرده‌كانی پارتی دیمو‌كراتى كوردستانى لێده‌كه‌وێته‌وه، كه به‌باڵی نێچیرڤان بارزانی ناسراون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، پێشتر گفتوگۆ له‌سه‌ر گۆڕینی نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر كراوه، لیژنه‌یه‌كیش بۆ ئه‌و ئاڵوگۆڕه و رازیكردنی نێچیرڤان بارزانی پێكهێندراوه، لیژنه‌كه له‌فازڵ میرانی و هۆشیار زێباری و رۆژنوری شاوه‌یس پێكهاتبوو. نه‌یتوانی بوو مه‌سرور بارزانى و نێچیرڤان بارزانى به داواكانى یه‌كدى رازى بكات، بۆیه ئه‌و پرسه به‌هه‌ڵواسراوی هێڵدرایه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، باڵی نێچیرڤان بارزانی له‌و ئاڵوگۆره ناڕازین ئه‌ویش به‌دوو هۆكار، هۆكاری یه‌كه‌م چونكه له‌سه‌ركردایه‌تی پارتی بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕانكاریه نه‌دراوه، هۆكاری دووه‌میش ئه‌وه‌یه له‌به‌رامبه‌ر پارێزگاردا هیچ پۆستێك بۆ باڵی نێچیرڤان بارزانی دانه‌نراوه و ته‌نانه‌ت به‌بڕیاری خودی نێچیرڤان بارزانی نه‌وزاد هادی له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كرێته راوێژكار.
له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا، مه‌سرور بارزانی بڕیاریدا به‌گۆڕینی نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر، كه كه‌سێكى نزیكى نێچیرڤان بارزانی-یه، له‌به‌رامبه‌ردا فرسه‌ت سۆفی ده‌كرێته پارێزگار.
سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، باڵی نێچیرڤان بارزانی پێیان وایه ئه‌وه سه‌ره‌تایه‌كی خراپه بۆ چه‌ندین پۆستی تر كه ناكۆكییان له‌سه‌ره، له‌ناویشیاندا وه‌زیری سامانه‌سروشتیه‌كان، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم، بریكاری وه‌زیری پێشمه‌رگه و ژماره‌یه‌ك بریكارى وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و راوێژكار، كه هه‌ردوو باڵه‌كه كاندیدیان بۆی هه‌یه.