06:01 - 08/09/2019
هۆكاری تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی
سه‌رۆكی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ده‌سه‌ڵاته‌كانی جێگره‌كه‌ی سنوردارده‌كات و رێگه‌ی پێنادات هیچ به‌رپرسێك له‌ئیداره‌ی سلێمانی بگۆڕێت. ئه‌وه‌ش ناكۆكى خستووه‌ته نێوان سه‌رۆك و جێگره‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس، دوای ئه‌وه‌ی قوباد تاڵه‌بانی بڕیاری لابردنی دڵشاد عومه‌ر به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ده‌ركرد، به‌نیازبووه هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانیش له پۆسته‌كه‌ى دووربخاته‌وه، به‌هۆیه‌وه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هۆشداری داوه‌ته پارتی، كه ئه‌و گۆڕانكاریانه كۆتایی به‌رێككه‌وتنی سیاسی پارتی و گۆڕان ده‌هێنێت.
دوای هۆشدارییه‌كه‌ی گۆڕان مه‌سرور بارزانی بانگهێشتی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی كردووه و ده‌سه‌ڵاته‌كانی لابردن و ئاڵوگۆری پۆست، دابه‌شكردنی زه‌وی و خانه‌نشینكردنی له‌سنوری ئیداره‌ی پێشووی سلێمانی لێسه‌ندووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانیدا سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌رپرسی كاره‌كانی ئیداره‌ی پێشووی هه‌ولێر و جێگره‌كه‌شی به‌رپرسی كاره‌كانی ئیداره‌ی سلێمانی بووه، به‌ڵام سه‌رۆكی ئێستای حكومه‌ت به‌وه رازی نییه و ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی له‌ته‌واوی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌بێت.
به‌پێى زانیارییه‌كان قوباد تاڵه‌بانی له‌سه‌رۆكی حكومه‌ت نیگه‌ران و توڕه‌یه، مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ی له‌سنورداركردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئاگاداركردووه‌ته‌وه. به‌گوته‌ى سه‌رچاوه‌كه، حزبه‌كانی دیكه ئه‌وانه‌ى له سنوورى سلێمانى پۆستیان لایه، ترسی ئه‌وه‌یان هه‌بووه ئه‌گه‌ر قوباد تاڵه‌بانی بێده‌سه‌ڵات نه‌كرێت، ئه‌وه هه‌موو پۆسته‌كانیان لێوه‌رده‌گرێته‌وه و خه‌ڵكانی یه‌كێتی له‌شوێنیان داده‌نێت.