کوردستان

05:38 - 03/09/2019

زانیارییەكان لەبارەی كۆبوونەوەی سەركردایەتی یەكێتی‌

پەیسەر

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی دەڵێت، تائێستا بۆ كۆبونەوەی دووبەیانی سەركردایەتی ئاگادارنەكراونەتەوە بریاریشە كۆبونەوەكە لەهەولێر بكرێت.

حامد حاجی غالی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بەپەیسەرپرێسی راگەیاند: تائێستا لەلایەن مەكتەبی سیاسیەوە ئاگادارنەكراونەتەوە بۆ كۆبونەوەی رۆژی پێنج شەممەی ئەنجومەنی سەركردایەتی.

دەشڵێت، ئاگاداریش نەكراوین كە كۆبونەوەكە نەكرێت یان دواخرابێت، یەكەم جاریش بڕیاربوو لەشاری هەولێر كۆبوونەوەكە بكرێت.

بەپێی زانیاریەكانی پەیسەرپرێس، كۆسرەت رەسوڵ جێگری سكرتێری یەكێتی پێداگری لەسەر ئەوە دەكات كە كۆبونەوەكە لەبارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەشاری هەولێر بەرێوەبچێت و زۆرینەی ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتیش ئامادەن بەشداری كۆبونەوەكە بكەن.

پێشتر ئەنجومەنی مەكتەبی رێكخستن و ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی رۆژی 21/11/2019 و رۆژی شەهیدانی یەكێتیان بۆ رۆژی بەستنی كۆنگرە دیاریكرد، بەڵام كۆسرەت رەسوڵ بەمیكانزمی ماڵی تاڵەبانی بۆ ئەنجامدانی كۆنگرە لەو رۆژەدا رازی نیە.