05:06 - 02/09/2019
چه‌ند ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى له‌سه‌ر كۆنگره هۆشداریده‌ده‌ن
ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانى كوردستان، پێیان وایه كۆنگره نه‌ك هه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی حزبه‌كه‌یان ناكات، به‌ڵكو كێشه‌كان قوڵتر ده‌كاته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس، ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌ناویشیاندا مسته‌فا چاوڕه‌ش، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد و چه‌ند ئه‌ندامێكی تر هۆشدارییان داوه له‌وه‌ی كۆنگره نه‌ك هه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌ی باڵ باڵێنی ناو یه‌كێتی ناكات، به‌ڵكو قوڵتریان ده‌كاته‌وه و ئاڵۆزیان ده‌كات.
ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى پێیان وایه، كۆنگره كۆتایی به باڵ باڵێن ناهێنێت، به‌ڵكو ره‌نگه باڵه‌كان له‌یه‌كتر جیابكاته‌وه و پردی په‌یوه‌ندی نێوانیان نه‌هێڵێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار بۆ په‌یسه‌رپرێس گوتى، هه‌وڵێك هه‌یه له‌ناو سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، بۆئه‌وه‌ی كۆنگره‌ی یه‌كێتی له‌پێناوی یه‌كڕیزی ناو یه‌كێتی دوابخرێت بۆ دوای رێككه‌وتنی باڵه‌كان، بۆئه‌مه‌ش پێشنیاری سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوویان كردووه و له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای یه‌كێتی ده‌ستیان به‌گفتوگۆ كردووه.