04:47 - 02/09/2019
عێراق نه‌وتی كه‌ركوك ره‌وانه‌ی ئوردن ده‌كات
عێراق هه‌نارده‌ی نه‌وتی بۆ ئوردن ده‌ستپێكرده‌وه، كه به‌نرخێكی كه‌م پێی ده‌فرۆشێت و ئێرانیش نیگه‌رانه، چونكه پێشتر ئه‌و نه‌وته ره‌وانه‌ى ئێران ده‌كرا.
دوای ئه‌وه‌ی دوێنی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هه‌نارده‌كردنی نه‌وتیان له‌كه‌ركوك-ه‌وه بۆ ئوردن ده‌ستپێكردووەته‌وه، به‌جۆرێك رۆژانه ١٠ هه‌زار به‌رمیل له‌رێگه‌ی ته‌نكه‌ره‌وه هه‌نارده‌ی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن و هه‌مان رۆژیش له وێستگه‌ی بێجیه‌وه ژماره‌یه‌ك ته‌نكه‌ر باركراون، پێشبینی ده‌كرێت رۆژی سێ شه‌ممه بگاته پاڵاوگه‌ی زه‌رقا.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و هه‌نگاوه له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی مانگی شوباتی نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وتى عێراق و وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئوردنه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی عێراق ١٨دۆلار له‌نرخی بازاڕ كه‌متر به‌ئوردن ده‌فرۆشرێت، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌په‌یسه‌رپرێس-ی راگه‌یاند ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ ئوردن، بووەته هۆی نیگه‌رانی ئێران به‌وپێیه‌ی پێشتر ئه‌و نه‌وته به‌تانكه‌ر ده‌ڕۆیشت بۆ ئێران و به‌شێكی پێداویستییه‌كانی له‌رێگه‌ی پاڵاوگه‌ی كرماشانه‌وه دابینده‌كرد، به‌ڵام به‌ده‌ستپێكردنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ ئوردن هه‌نارده‌ی نه‌وتی تانكه‌ر بۆ ئێران زۆر كه‌میكردووه.