08:09 - 01/09/2019
پارتی دەیەوێت رێككەوتنی یەكێتی و گۆران دەربارەی سلێمانی هەڵوەشێنێتەوە
پارتی دەیەوێت رێككەوتنی یەكێتی و گۆران دەربارەی دابەشكردنی پۆستەكانی سلێمانی هەڵوەشێنێتەوە و پرۆژەی جێگرەوەشی هەیە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە، پارتی دیموكراتی كوردستان دەیەوێت رێككەوتنی یەكێتی و گۆران بۆ دابەشكردنی پۆستەكانی سلێمانی هەڵوەشێنێتەوە و ئەو پرسە بۆ كابینەی حكومەتی هەرێم جێبهێڵدرێت.
بهپێی زانیارییهكان چارهسهری ئهو پرسه بەجۆرێكه كه هەر حزبێك لەحكومەتی خۆجێی (سلێمانی و هەولێر و دەهۆك و هەڵهبجە) بەبێ رێككەوتنی حزبی بەپێی قەبارەی دەنگی دەنگدەرەكانی پۆست وەربگرێت، ئەمەش لەپێناوی نەهێشتنی دیاردەی دووئیدارەی لەلایەك و بەشداری كردنی هەموو لایەنەكان لەبەرێوەبردنی سەرتاسەری كوردستان.
بەپێی زانیاریەكانی سەرچاوەكە، بڕیارە لەئایندەدا پارتی لەسەر ئەو پرسە بەفەرمی دەست بە گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكان بكات بۆ ئەوەی پرسی بەشداری حزبە سیاسیەكان لەحكومەت لەرێككەوتنی دووقۆڵی و سێ قۆڵی حزبەكان جیابكرێتەوە و كۆتایی بەو دیاردەیە بهێندرێت.