کوردستان

08:01 - 01/09/2019

له‌باره‌ی سیروان كوێخا نه‌جمه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی یه‌كێتی داواكاریان هه‌یه‌‌

پەیسەر

ژمارەیەك لەئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، گومانیان لەهۆكاری دەستگیركردنی سیروان كوێخا نەجم هەیە و دەیانەوێت لەكۆبونەوەی داهاتووی سەركردایەتی بەشداری بكات و راستیەكان بڵێت.

 
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە، ژمارەیەك لەئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی گومانیان لەسەر هۆكاری دەستگیركردنی سیروان كوێخا نەجم هەیە و داوایانكردووە لەكۆبونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی سەركردایەتی بەشداری بكات و زانیارییه‌كان بخاته‌ڕوو.


زانیارییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رابەرایەتی ئەو داواكاریە دەكات و ژمارەیەك ئەندامی سەركردایەتیش پشتیوانی دەكەن.
رۆژی 25ی مانگی  رابردوو سیروان كوێخا نەجم بەبڕیاری دادوەری ئاسایش دەستگیركرا.