06:54 - 01/09/2019
زانیاری دەربارەی سەردانی وەزیری ناوخۆی عێراق بۆ هەرێم
بەرێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی زانیاری دەربارەی سەردانی وەزیری ناوخۆی عێراق بۆ هەرێم ئاشكرا دەكات و دەڵێت، گفتوگۆكان لەسەر ئەو دۆسیانەبوون كە لەساڵی 2008 وە بوونەتە گرفت.
عەمید سالار بەرێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی بەپەیسەرپرێسی راگەیاند: سەردانەكەی ئەم دوایانەی یاسین یاسری وەزیری ناوخۆی عێراق بۆ هەرێم گرنگ بوو، تیایدا باسی چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌كانه كرا كه له ساڵی 2008ه‌وه به چاره‌سه‌ر نه‌كراوی ماونه‌ته‌وه.
گوتیشی: پرسی كارتی نیشتمانی بەشێك لەهاوڵاتیان و كردنەوەی پاسپۆرت لەچەند قەزایەك گفتوگۆیان لەسەركرا، سەردانەكە سەرەتایەكی باشە.
بەرێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی سەبارەت بە پرسی بەنێودەوڵەتیكردنی چەند مەرزێكی هەرێم رایگەیاند، ئێران رەزامەندی لەسەر بەنێودەوڵەتیكردنی ئەو مەرزانە دەربڕیوە و ئەویش هەفتەی رابردوو لەرێگەی وەزارەتی دەرەوەی عێراقەوە بەدواداچوونی بۆ كردووە، بەڵام تائێستا نوسراوەكە بەفەرمی نەگەیشتۆتە وەزارەتی دەرەوە.
رۆژی پێنجشه‌ممه وه‌زیری ناوخۆی عێراق به یاوه‌ری شاندێك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم كۆبوونه‌وه و تیایدا باس له‌و پرسه ئه‌منییانه كرا كه له‌نێوان هه‌رێم و عێراق چاره‌سه‌ر نه‌كراون.