04:04 - 31/08/2019
به‌غدا بێ دیاریكردنى پشكی هه‌رێم بوودجه ئاماده‌ده‌كات
حكومه‌تى عێراق چیتر چاوه‌ڕێی هه‌رێمى كوردستان ناكات، له‌مانگی ئه‌یلولدا به‌بێ باسكردنی پشكی هه‌رێم بوودجه ئاماده ده‌كات.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی دەست په‌یسه‌رپرێس كه‌وتوون، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، وه‌زاره‌تی دارایی راسپاردووه به‌بێ باسكردنی پشكی هه‌رێم بوودجه‌ی ساڵی ٢٠٢٠ ئاماده‌بكه‌ن و هه‌ركاتێك هه‌رێم و به‌غداد گه‌یشتنه رێككه‌وتن، ئه‌و كاته رێككه‌وتنه‌كه بكرێته پاشكۆی پرۆژه‌یاسای بوودجه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌حكومه‌تی هه‌رێم نیگه‌رانه و پێی وایه، پابه‌ندنه‌بوونی هه‌رێم به‌یاسای بودجه‌ی ساڵی ٢٠١٩ زیانی به‌پێگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران گه‌یاندووه. له‌م مانگه‌شدا وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، ده‌ستده‌كات به ئاماده‌كردنی پرۆژه‌یاسای بوودجه‌ی ساڵی داهاتوو.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یسه‌ر، هه‌وڵێكى تریش هه‌یه بۆئه‌وه‌ی هه‌رێم پابه‌ندبكرێت به‌راده‌ستكردنی ٤٠٠هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه، له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی سەدا١٢.٦ ی بوودجه‌ی ساڵی داهاتوو، هه‌ردوو ئه‌گه‌ره‌كه‌ش دژی به‌رژەوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمن.
حكومه‌تى عێراق و هه‌رێمى كوردستاتن تا ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن له‌سه‌ر دۆسیه‌ى نه‌وت، بڕیاره مانگى داهاتوو پرۆژه یاساى بوودجه له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراقه‌وه ره‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بكرێت.