کوردستان

11:33 - 13/12/2018

لەسەر بەشداری كۆمەڵ لە حكومەت گۆڕان داوایەك ئاڕاستەی پارتی دەكات‌

پەیسەر

بزوتنەوەی گۆڕان داوا لە پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات، كۆمەڵی ئیسلامی بەشداری حكومەت بكات، و پارتیش نەرمی دەنوێنێت.

 بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەر پرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگاداری بزوتنەوەی گۆڕانەوە دەستی كەوتووە، لەكۆبونەوەكەی رۆژی چوار شەممەی نێوان وەفدی بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی، گۆڕان داوایكردووە كۆمەڵی ئیسلامی بەشداری كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم بكات.

هەر بەپێی زانیارییەكان پارتی بۆ داواكەی گۆڕان نەرمی نواندووە، ئەوەش لەكاتێكدایە پێشتر پارتی ڤیتۆی لەسەر كۆمەڵی ئیسلامی هەبوو، پێی وایە كۆمەڵی ئیسلامی بەبێ هیچ بیانویەك لە كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێم كشاوەتەوە.

كۆمەڵی ئیسلامی و بزوتنەوەی گۆڕان لەكابینەی حەوتەمی هەرێمی كوردستان ئۆپۆزسیۆن بوون و لە كابینەی هەشتدا بەشداربوون، ئەگەرچی هیچ رێككەوتنێكیان لەنێواندا نیە، دوو حیزبن لە ماوەی رابردوودا زۆر نزیكبوون لەیەكەوە و پێكەوە و بە هەماهەنگی كاریان كردووە.