03:45 - 29/08/2019
ماڵی تاڵه‌بانی بۆ به‌شداری له‌كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی مه‌رجیان هه‌یه
بڕیاربوو ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام دواخرا بۆ پێنجی مانگی داهاتوو، په‌یسه‌رپرێس هۆكاری دواخستنه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست په‌یسه‌رپرێس كه‌وتوون، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌هۆی ئه‌وه‌وه دواخراوه، كه ماڵی تاڵه‌بانی پێداگرییان له‌سه‌ر ئه‌وه‌كردووه، كه به‌مه‌رجی دیاریكردنی رۆژی كۆنگره به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها رایانگه‌یاندووه، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌شداری هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ناكه‌ن. سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، كۆسره‌ت ره‌سوڵ رایگه‌یاندووه، ئه‌و پرسه له‌كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی باس ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌ده‌نگی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی رۆژی كۆنگره دیاریده‌كرێت یان دواده‌خرێت.
به‌هۆی ئه‌وه‌ى هه‌ردوو باڵه‌كه نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن، كۆبوونه‌وه‌كه بۆ پێنجی مانگی داهاتوو دواخراوه. ئه‌گه‌ر تا ئه‌و كاته نه‌گه‌نه رێككه‌وتن پێده‌چێت كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی جارێكى دیكه دوابخرێت.
مسته‌فا چاوڕه‌ش ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، پێشتر به په‌یسه‌ر پرێس-ى راگه‌یاندبوو، پێنجى مانگی داهاتوو سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى كۆده‌بێته‌وه، یه‌كێك له‌ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، دیاریكردنی رۆژی كۆنگره‌یه.