02:19 - 28/08/2019
كۆمه‌ڵ له لابردنی پاشگرى (ئیسلامی) پاشه‌كشه ده‌كات
كۆمه‌ڵی ئیسلامی له لابردنی پاشگرى ئیسلامی، له‌كۆنگره‌ی داهاتووی حزبه‌كه‌ی پاشه‌كشه ده‌كات، ئه‌میرى حزبه‌كه نه‌رمى نواندووه كه ئه‌و بابه‌ته له كۆنگره باسنه‌كرێت.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، ژماره‌یه‌ك له‌سه‌ركرده و ئه‌ندامه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به سه‌رۆكایه‌تی دڵشاد گه‌رمیانی و مه‌روان گه‌ڵاڵی رایانگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر پرسی لێكردنه‌وه‌ی پاشگرى ئیسلامی له‌كۆنگره‌ی داهاتوو بخرێته ده‌نگدانه‌وه، ئه‌وه ئه‌وان به‌شداری كۆنگره ناكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵ توانیویانه، قه‌ناعه‌ت به ئه‌میری كۆمه‌ڵ بكه‌ن كه ئه‌و پرسه له‌كۆنگره نه‌وروژێندرێت، به‌وپێیه‌ی ئاماده‌سازی بۆ نه‌كراوه و عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیش نه‌رمی نواندووه.
رۆژی ٣١-٥-٢٠١٩ عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی، له‌ساڵیادی دامه‌زراندنی حزبه‌كه‌ی رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر پاشگری ئیسلامی بووبێته هۆی رێگری له‌گه‌شه‌كردن و فراوان بوونی كۆمه‌ڵ ئه‌وه ئاماده‌ن لایبده‌ن.
بڕیاره له‌مساڵدا كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆنگره‌ی چواره‌می خۆی ببه‌ستێت. كۆمه‌ڵی ئیسلامی له ٣١-٥-٢٠٠١ دامه‌زرا، له‌وكاته‌وه سێ كۆنگره‌ی به‌ستووه و له‌ئێستادا خاوه‌نی كورسیه له‌په‌رله‌مانی كوردستان، به‌شداری كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی پێنه‌كراوە.