کوردستان

02:01 - 28/08/2019

كارنامه‌ی سه‌ردانى شانده‌كه‌ی به‌غدا بۆ هه‌رێمى كوردستان‌

پەیسەر

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شاندێكی حكومه‌تی عێراق، به‌ سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ناوخۆ ده‌گاته‌ هه‌رێمى كوردستان و گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێك ده‌كه‌ن.

به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر، شاندێكی حكومه‌تی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی یاسین یاسری وه‌زیری ناوخۆ و ئه‌ندامێتی لیوا نه‌شئه‌ت ئیبراهیم خه‌فاجی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كارووباری شارستانی و پاسپۆرت، لیوا حه‌سه‌ن هاشم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پاراستنی فرۆكه‌خانه‌كان، لوا ماجد فالح سه‌رۆكی ئه‌ركانی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنور، لیوا عومه‌ر قوسه‌ی جێگری به‌رێوه‌به‌ری كاروباری نیشته‌جێ بوون و لیوا زیا حسین عبدالقیسی به‌رێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆ له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ، یاوه‌ری وه‌زیری ناوخۆ ده‌كه‌ن.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یسه‌رپرێس، له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌، شانده‌كه‌ی عێراق پرسی پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان، كێشه‌كانی كارتی نیشتمانی و فیزا بۆ گه‌شتیاران، كێشه‌كانی تایبه‌ت به‌ مانه‌وه‌ی بیانییه‌كان و كێشه‌كانی تایبه‌ت به‌پاسپۆرت و ده‌روازه‌ سنوریه‌كان، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ ده‌كه‌ن.

شانده‌كه‌ سه‌ربازییه‌ و كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم و به‌غداد گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كرێت، گفتوگۆكانیش به‌چاودێری حكومه‌تی به‌غداد و هه‌رێم به‌رێوه‌ده‌چن.