کوردستان

12:29 - 27/08/2019

هه‌ڵوێستی هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر هێرشه‌كانى ئیسرائیل له‌ عێراق‌

پەیسەر

هه‌رێمی كوردستان له‌كێشه‌كانی نێوان ئیسرائیل وعێراق، بێلایه‌ن ده‌بێت و پشتیوانی هیچ لایه‌ك ناكات.

به‌پێی زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس، حكومه‌تی به‌غداد داوای هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌، ده‌رباره‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی ئیسرائیل ده‌یكاته‌ سه‌ر باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ناو خاكی عێراق.

له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ڵامی به‌غدادی داوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌وان بێلایه‌ن ده‌بن، داواشیانكردووه‌ به‌غداش له‌به‌رامبه‌ر كێشه‌كانی ئێران و ئیسرائیل بێلایه‌ن بێت، رێگه‌نه‌دات خاكی عێراق بكرێته‌ گۆڕه‌پانی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی ته‌لئه‌بیب و تاران.

سه‌رچاوه‌ى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر ده‌ڵێت، وه‌ڵامه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌دڵی حكومه‌تی به‌غدا نه‌بووه‌، چونكه‌ ئه‌وان پێیان وایه‌ هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه‌ له‌عێراق و پێشمه‌رگه‌ش به‌شێكه‌ له‌سیستمی به‌رگری عێراق، هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر سه‌روه‌ری خاكی عێراق هه‌یه‌، بۆیه‌ ناكرێت هه‌رێمی كوردستان بێلایه‌ن بێت.