12:20 - 27/08/2019
شاندێكى حكومه‌تى عێراق سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن
بڕیاره سبه‌ینێ چوارشه‌ممه، شاندێكى حكومه‌تى عێراق به سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیرى ناوخۆى عێراق، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس، سبه‌ینێ شاندێكى حكومه‌تى عێراق سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن. یاسین یاسرى وه‌زیرى ناوخۆ سه‌رپه‌رشتى شانده‌كه ده‌كات.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر وه‌زیرى ناوخۆ بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر به نێوده‌وڵه‌تیكردنى چه‌ند ده‌روازه‌یه‌كى سنورى دێته هه‌رێمى كوردستان و له سه‌ردانه‌كه‌یدا گفتوگۆ له‌سه‌ر كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كرێت.
چه‌ند ده‌روازه‌یه‌كى سنوریى هه‌رێمى كوردستان، له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر دراوه بۆئه‌وه‌ى بكرێنه ده‌روازى نێوده‌ڵه‌تى، تا ئێستا رێكاره‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه ته‌واونه‌كراوه.