11:03 - 13/12/2018
یەكێتی هەوڵی نزیك بوونەوە لەكۆمەڵی ئیسلامی دەدات
یەكێتی هەوڵی نزیك بوونەوە لە كۆمەڵی ئیسلامی دەدات و دوای كۆبونهوهیهك له ماڵی كۆسرهت رهسوڵ لەچەند رۆژی داهاتوودا كۆبوونهوهیهكی فهرمی لهسهر داوای یهكێتی لهگهڵ كۆمهڵی ئیسلامی بهڕێوهدهچێت.
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی تایبەتەوە دەستی كەوتووە، یەكێتی نیشتمانی هەوڵی نزیك بوونەوە لەكۆمەڵی ئیسلامی دەدات، ئەمەش لە كۆبونەوەی رۆژی 8/12/2018 ی مەكتەبی سیاسی یەكێتیدا باسكراوە.
بەگوێرەی زانیاریەكان یەكێتی چەند ئامانجێكی هەیە، لەوانەش دووركەوتنەوەی كۆمەڵ لە پارتی و ڤیتۆی بارزانی لەسەر بەشداریكردنی كۆمەڵ لە حكومەت بقۆزێتەوە بۆ نزیك بوونەوە لەو حزبە.
هەروەها یەكێتی دەیەوێت كۆمەڵی ئیسلامی نێوەندگیری لەنێوان یەكێتی و بزوتنەوەی گۆڕان بكات بۆ زیندووكردنەوەی رێككەوتننامەی دەباشان یان واژۆكردنی رێككەوتنێكی نوێ لەنێوان گۆڕان و یەكێتی، ئەوەش دوای تێكچوونی پەیوەندییەكانی یەكێتی و گۆڕان.
بەپێی زانیاریەكانی پەیسەرپرێس یەكێتی رایگەیاندووە، باش نیە گۆڕان بەبێ بەشداری ئەوان بچێتە حكومەت، و ناشبێت ململانێی پۆستە حكومییەكان تەنها لەنێوان گۆڕان و یەكێتیدا بێت.
سەرچاوەكە دەڵێت، یەكێتی پەیوەندی لەگەڵ پارتی و گۆڕان باش نیە و دەیەوێت بەنزیك بوونەوە لەكۆمەڵ كە ئەویش پەیوەندی لەگەڵ پارتی ئاڵۆزە و لەگەڵ گۆرانیش وەك جاران پەیوەندی بەهێزی نیە، بۆیە یەكێتی دەیەوێت سود لەو دەرفەتە وەربگرێت.