12:09 - 27/08/2019
ئه‌و واده‌ى بۆ دانانى پارێزگارى كه‌ركوك دیاریكرابوو كۆتاییهات
ئه‌و ماوه‌یەی یه‌كێتی بۆ پارتی د‌یاریكردبوو، بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزگاری كه‌ركوك كۆتایی هات. تائێستا پارێزگار دانه‌نراوه‌و دیار نییه كه‌ى رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێده‌كرێت.
رۆژی ١١ی ته‌مووزی رابردوو پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، رێككه‌وتنێكیان بۆ دانانی ته‌یب جه‌بار وه‌ك پارێزگاری كه‌ركوك واژۆكرد، به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه سه‌قفی زه‌مه‌نی بۆ دانانی ئه‌و پارێزگاره كورده ٤٥ رۆژ بوو، دوێنێ ئه‌و واده‌یه كۆتایی هات.
تائێستا پارێزگار دانه‌نراوه بۆ كه‌ركوك، بڕیاریشه له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كۆببنه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارتی دیموكراتی كوردستان به په‌یسه‌رپرێس-ی راگه‌یاند، وه‌ك ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ده‌ڵێت، كێشه‌ی كه‌ركوك ئه‌وه‌نده‌ش ئاسان نییه به دانانی پارێزگارێكی كورد چاره‌سه‌ر بكرێت، له‌راستیدا كێشه‌ی كه‌ركوك كێشه‌ی سێ نه‌ته‌وه‌یه و پێویستی به‌چاره‌سه‌رێكی قوڵ هه‌یه.
پارتى و یه‌كێتى له دانوستانه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌ت، چوار جار رێككه‌وتنیان واژۆكرد، كه به‌شێكى رێككه‌وتنه‌كان تایبه‌ت بوون به كه‌ركوك، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌نجومه‌نى پارێزگارى كه‌ركوك كۆنه‌بووه‌ته‌وه بۆ دانانى پارێزگار.