02:59 - 26/08/2019
پارتی وه‌ڵامی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی یه‌كێتی دایه‌وه
پارتی وه‌ڵامی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی یه‌كێتی دایه‌وه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی، بڕیاره له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به‌رێوه‌بچێت. سه‌باره‌ت به كه‌ركوك و پۆسته‌كانى حكومه‌ت.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی وه‌ڵامی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی یه‌كێتی داوه‌ته‌وه، بۆ كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی، بڕیاریشه كۆبوونه‌وه‌كه له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به‌ڕێوه‌بچێت.
به‌پێى زانیارییه‌كان، كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به‌پرسی كه‌ركوك و پۆسته‌كانی یه‌كێتی له‌حكومه‌ت و له‌سه‌ر ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی‌دا ده‌بێت، به‌ڵام تائێستا شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه و رۆژه‌كه‌ی به‌دیاریكراوی دیارینه‌كراوه، ئه‌گه‌ری به‌هێزیش ئه‌وه‌یه له‌م هه‌فته‌یه‌دا یان له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوودا بێت.
پێشتر یه‌كێتى سێ جار داواى كۆبوونه‌وه‌ى كردبوو له پارتى، به‌ڵام پارتى ره‌تیكردبووه‌وه. تا ئێستا رێككه‌وتنى ئه‌و دوو حزبه سه‌باره‌ت به كه‌ركوك نه‌چووه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.