04:24 - 25/08/2019
داوایه‌كى نێچیرڤان بارزانی له مه‌سعود بارزانى
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمى كوردستان، ده‌رباره‌ی پرۆژه‌ى ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم، داوای زانیارى و ورده‌كارى پرۆژه‌كه له مه‌سعود بارزانى ده‌كات.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا نێچیرڤان بارزانی به‌فه‌رمی داوای له‌مه‌سعود بارزانی مامی كردووه، زانیاری و ناوه‌رۆكی پرۆژه‌ی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی بۆ بنێرن.
مه‌سعود بارزانی رایگه‌یاندووه، ئه‌و پرۆژه‌یه له‌لایه‌ن چه‌ند ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه سه‌رپه‌رشتی كراوه، له‌ئێستادا كاره‌كانی راگیراوه. زانیارى دیكه به سه‌رۆكى هه‌رێم نه‌دراوه. سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، نێچیرڤان بارزانی ده‌یه‌وێت بزانێت كاریگه‌ری ئه‌و ئه‌نجومه‌نه له‌سه‌ر هاوكێشه ناوخۆییه‌كانی حزبه‌كه‌ی بزانێت.
بیرۆكه‌ى دروستكردنى ئه‌نجومه‌نێكى سیاسى بۆ پارته سیاسییه‌كان، له ئێستادا راگیراوه ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى وڵاتانى، ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، ئێران، توركیا و به‌غدا بیرۆكه‌كه‌یان لا په‌سه‌ندنه‌بوو.