03:38 - 25/08/2019
نێچیرڤان بارزانی رازی نییه نه‌وزاد هادی بگۆڕدرێت
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، رازی نییه نه‌وزاد هادی له‌پۆستی پارێزگاری هه‌ولێر لاببرێت. پێداگریى له مانه‌وه‌ى ده‌كات له پۆسته‌كه‌ى.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست په‌یسه‌رپرێس كه‌وتوون، نێچیرڤان بارزانی رازی نییه پۆستی پارێزگاری هه‌ولێر له نه‌وزاد هادی وه‌ربگیردرێته‌وه، رایگه‌یاندووه نه‌وزاد هادی كاندیدبووه بۆ پۆستی وه‌زیری كاره‌با، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی دانه‌نرا، ئه‌ویش قبووڵی نییه لاببرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، كاندیدی مه‌سرور بارزانی بۆ پۆستی پارێزگاری هه‌ولێر فرسه‌ت سۆفی بووه، دوای ئه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی نه‌یتوانی ئه‌و كێشه‌یه یه‌كلایی بكاته‌وه، له‌ئێستادا كێشه‌كه وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كان، ئه‌گه‌ری به‌هێز ئه‌وه‌یه نه‌وزاد هادی به‌هۆی كێشه‌كانی ناوخۆی حزبه‌كه‌ی، تا هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم بمێنێته‌وه.