کوردستان

02:27 - 25/08/2019

پارتى دوو پۆستى نوێ بۆ رێباز حه‌ملان پێشنیار ده‌كات‌

پەیسەر

پارتی سه‌رقاڵی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆستێكه‌، بۆ رێباز حه‌ملان وه‌زیری پێشووی دارایی هه‌رێم، دوو پۆست باسكراون له‌ ده‌ره‌وه‌ى پۆسته‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست په‌یسه‌رپرێس كه‌وتوون، پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌رقاڵی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پۆستێكه‌ بۆ رێبازحه‌ملان وه‌زیری پێشووی دارایی.

دوو پۆست بۆ رێباز حه‌ملان گفتوگۆیان له‌سه‌ره‌، ئه‌وانیش به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای كار و به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی كوردستانه‌، هه‌ردوو دامه‌زراوه‌كه‌ش له‌ نێچیرڤان بارزانی نزیكن و پێده‌چێت له‌و دووپۆسته‌ یه‌كێكیانى پێبدرێت، تائێستا به‌هۆی ناكۆكى ناوخۆیی پارتی-یه‌وه‌ ئه‌و پۆسته‌ یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه‌.

رێبازحه‌ملان له‌كابینه‌ی پێشووی حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان، پۆستی وه‌زیری دارایی له‌سه‌ر پشكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌رگرت، دواتر وازی له‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هێنا و گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ پۆسته‌كه‌ی، له‌م كابینه‌یه‌ش پۆستی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی بۆ كاروباری دارایی وه‌رگرت، به‌ڵام به‌هۆی نیگه‌رانی گۆڕان-ه‌وه‌ پارتی پۆسته‌كه‌ی هه‌ڵپه‌سارد.