12:56 - 25/08/2019
كاتی سه‌ردانی وه‌فدی هه‌رێم بۆ به‌غدا
دوای ئه‌وه‌ی ئاشتی هه‌ورامی ئاماده‌نه‌بوو بگه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێمدا بچێته به‌غدا و به‌هۆیه‌وه سه‌ردانه‌كه دواكه‌وتبوو، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت ئەمرۆ یان سبەی وەفدی هەرێم دەچێتە بەغداد.
بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند لەشاری هەولێر رایگەیاند ئەمرۆ یان سبەی وەفدی هەرێم دەچێتە بەغداد ئاماژەی بەوەشكرد هەرێم و بەغداد چەند لیژنەیەكیان بۆ چارەسەری كێشەكانی نەوت و پێشمەرگە و مادەی 140 و بودجە پێكهێناوە.
حەداد راشیگەیاند: ئەگەر رێككەوتنی هەرێم و بەغداد نەكرێت ئەوە تێپەراندنی بودجەی ساڵی 2020 لە ئەنجومەنی نوێنەران زۆر زەحمەت دەبێت.
په‌یسه‌ر له هه‌واڵێكیدا بڵاویكرده‌وه بەهۆی ئەوەی ئاشتی هەورامی ئامادەنەبووە بگەڕێتەوە هەرێم و لەگەڵ وەفدەكە بچێتە بەغداد سەردانەكە كه بڕیاربوو رۆژانی دوای جه‌ژن ئه‌نجامبدرێت دواخرابوو.
له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی دواخستنی سه‌ردانه‌كه په‌یسه‌ر ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووبوو، كه ئاشتی هەورامی ئاگاداری تەواوی دۆسیەی نەوت و غازی هەرێمە و داواشكراوە لەسەر مێزی دانوستانی هەرێم و بەغداد ئامادەبێت، چونكە بەغداد بەفەرمی داوای ژمارەیەك زانیاری دەربارەی گرێبەستە نەوتیەكانی كوردستان كردووە، بۆیە حكومەتی هەرێم داوایكردووە ئاشتی هەورامی بگەڕێتەوە هەرێم و لەگەڵ وەفدی كوردستان بچێتە بەغداد چونكە ئەو تاكە كەسە كە تەواوی زانیاریەكانی دەربارەی گرێبەستە نەوتیەكانی و هەناردە و داهاتی نەوتی هەرێم لەبەردەستدایە.
لەبارەی وەڵامی ئاشتی هەورامی سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیران ئەوەی بۆ پەیسەر ئاشكرا كردبوو، كە ئاشتی هەورامی لەرێگەی نێچیرڤان بارزانیەوە، وەڵامی داواكاریەكەی حكومەتی داوەتەوە كە ئەو بە رادەستكردنی نەوت بە كۆمپانیای سۆمۆ رازی نیە و پشتیوانی ناكات و ناشگەڕێتەوە و ناچێتە بەغداد بۆیە سەردانەكە دواخراوە.