کوردستان

05:56 - 23/08/2019

"هه‌وڵێك هه‌یه‌ پاسه‌وانى به‌رپرسه‌كان بكرێنه‌ گرێبه‌ست نه‌ك هه‌میشه‌یى"‌

پەیسەر

جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پاسه‌وانی په‌رله‌مانتاران و وه‌زیره‌كان بكرێنه‌ گرێبه‌ست و دامه‌زراندنی هه‌میشه‌یی نه‌بێت.

عه‌باس فه‌تاح جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسای په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ په‌یسه‌رپرێس-ی راگه‌یاند، هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی پاسه‌وانی په‌رله‌مانتاران و وه‌زیر و پله‌باڵاكانی تریش بكرێنه‌ گرێبه‌ست له‌بری هه‌میشه‌یی، گوتیشى،"به‌ڵام تائێستا ئه‌وه‌ هه‌ر قسه‌یه‌ و نه‌چووه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌".

جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی راشیگه‌یاند، په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتێكی تایبه‌ته‌ و چاودێره‌ به‌سه‌رحكومه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ حكومه‌ت بۆی نییه‌ فه‌رمان به‌سه‌ر په‌رله‌ماندا بكات، په‌رله‌مان بوودجه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه‌ و ناكرێت بۆ جێبه‌جێكردنی كاره‌كانی داوا له‌وه‌زاره‌تی دارایی بكات پاره‌ی بۆ خه‌رج بكرێت.