کوردستان

04:39 - 22/08/2019

بڕیارێكى كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى به‌رهه‌م ساڵح‌

پەیسەر

كۆسره‌ت ره‌سوڵ بۆ رازیكردنی به‌رهه‌م ساڵح و له‌دژی ماڵی تاڵه‌بانی، بڕیاریدا به‌گۆڕینی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی حزبه‌كه‌ی كه‌ له‌پۆستی باڵادان، له‌به‌غداو هه‌رێم چوارساڵیان ته‌واوكردووه‌.

به‌پێی نوسراوێك كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست په‌یسه‌رپرێس كه‌وتووه‌، به‌ ژماره‌ ١٠٥ لە به‌رواری ٢٠-٨-٢٠١٩ به‌واژۆی كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی، هه‌موو ئه‌و به‌رپرسانه‌ی حزبه‌كه‌ی كه‌پله‌كانیان له‌سه‌رووی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتییه‌ و ماوه‌ی چوارساڵیان ته‌واوكردووه‌ له‌حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێم، ده‌گۆڕدرێن به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ مه‌كته‌بی سیاسی سیڤیه‌كانیان په‌سه‌ند ده‌كات.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌، بڕیاره‌كه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ بۆ رازیكردنی به‌رهه‌م ساڵح-ه‌ چونكه‌ پێشتر به‌رهه‌م ساڵح ئه‌و داواكارییه‌ی هه‌بووه‌، هه‌روه‌ها به‌بێ پرسی ماڵی تاڵه‌بانی بووه‌ و ئه‌و ئاڵوگۆڕه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ماڵی تاڵه‌بانی له‌كۆنگره‌ دروست بكه‌ن.

له‌بڕیاره‌كه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ-دا هاتووه‌، ئه‌م بڕیاره‌ بۆ كاراكردنه‌وه‌ی بڕیاری پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تییه‌، سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت پێشتر ئه‌و بڕیاره‌ هه‌بووه‌، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ئه‌و به‌رپرسانه‌ سه‌ر به‌ماڵی تاڵه‌بانی بوون بڕیاره‌كه‌ جێبه‌جێنه‌كرا، ئێستاش كه‌ كۆنگره‌ له‌پێشه‌"بڕیارێكی هه‌ستیاره‌".

دوێنێ په‌یسه‌ر زانیارى ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى كردووه‌ بۆ به‌رهه‌م ساڵح، بۆئه‌وه‌ى هاوشێوه‌ى ناوه‌ندى بڕیارى پێشوو پرۆژه‌یه‌كى یه‌كگرتوویان هه‌بێت، به‌ڵام به‌رهه‌م ساڵح تا ئێستا وه‌ڵامى داواكارییه‌كه‌ى نه‌داوه‌ته‌وه‌.