05:28 - 21/08/2019
هه‌وڵێك هه‌یه پاسه‌وانى به‌رپرسه‌كان بكرێنه گرێبه‌ست نه‌ك هه‌میشه‌یى
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌وڵێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پاسه‌وانی په‌رله‌مانتاران و وه‌زیره‌كان بكرێنه گرێبه‌ست و دامه‌زراندنیان هه‌میشه‌یی نه‌بێت.
عه‌باس فه‌تاح جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان، به په‌یسه‌رپرێس-ی راگه‌یاند، هه‌وڵێك هه‌یه بۆئه‌وه‌ی پاسه‌وانی په‌رله‌مانتاران و وه‌زیر و پله‌باڵاكانی تریش بكرێنه گرێبه‌ست له‌بری هه‌میشه‌یی، گوتیشى،"به‌ڵام تائێستا ئه‌وه هه‌ر قسه‌یه و نه‌چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی راشیگه‌یاند، په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتێكی تایبه‌ته و چاودێره به‌سه‌ر حكومه‌ته‌وه، بۆیه حكومه‌ت بۆی نییه فه‌رمان به‌سه‌ر په‌رله‌ماندا بكات، په‌رله‌مان بوودجه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه و ناكرێت بۆ جێبه‌جێكردنی كاره‌كانی داوا له‌وه‌زاره‌تی دارایی بكات پاره‌ی بۆ خه‌رج بكرێت.
به‌پێى یاساى ژماره ٣ی ساڵی ٢٠١٢ هه‌ر په‌رله‌مانتارێك سێ پاسه‌وانى بۆ داده‌نرێت، دواى خانه‌نشین بوونى یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كان له‌گه‌ڵیدا ده‌مێنێته‌وه. هه‌ر وه‌زیرێكیش حه‌وت پاسه‌وانى بۆ داده‌نرێت.