کوردستان

04:53 - 21/08/2019

به‌غدا بۆ رێككه‌وتن كات بۆ هه‌رێم دیاری ده‌كات‌

پەیسەر

حكومه‌تى عێراق تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ی دیاریكردووه‌، بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ یاسای بوودجه‌ی ساڵی داهاتوو پشكی هه‌رێمی تێدانابێت. 

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست په‌یسه‌رپرێس كه‌وتوون، به‌غدا تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ی دیاریكردووه‌ بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌رباره‌ی پرسی نه‌وت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ یاسای بوودجه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ به‌بێ پشكی هه‌رێم دیاریده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، بڕیاربوو ئه‌م هه‌فته‌یه‌ حكومه‌تی هه‌رێم شاند ره‌وانه‌ی به‌غداد بكات، به‌ڵام تائێستا دیارنییه‌ ئه‌و شانده‌ ده‌چێت یاخود نا.

جوتیار عادل گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند ئاماده‌ن ٢٥٠هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستبكه‌ن، بەڵام تائێستا هه‌رێم هیچ بڕه‌ نه‌وتێكی راده‌ستنه‌كردووه‌و رێككه‌وتن نه‌كراوه‌ بۆ راده‌ستكردنى نه‌وت.