03:40 - 20/08/2019
مه‌رجی كۆسره‌ت ره‌سوڵ بۆ رازیبوونى به به‌ستنی كۆنگره
جێگری یه‌كه‌مى سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانى كوردستان، داواده‌كات كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌ی هاوشێوه‌ی كۆنگره‌ی پێشوو ته‌وافوقی بێت، پێشتر رێككه‌وتنی له‌سه‌ر بكرێت و ماڵی تاڵه‌بانیش ئه‌و جۆره كۆنگره‌یه ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
به‌پێی زانیاریه‌كانى په‌یسه‌رپرێس كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، كۆسره‌ت ره‌سوڵ داوایكردووه كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی هاوشێوه‌ی كۆنگره‌ی سێیه‌م ته‌وافوقی بێت، پێش كۆنگره رێككه‌وتنی باڵه‌كان له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی بكرێت، ته‌نها پرسی په‌یڕه‌و و پرۆگرام و هه‌یكه‌لیه‌تی حزب له‌كۆنگره یه‌كلایی بكرێته‌وه.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ رایگه‌یاندووه، به‌پێچه‌وانه‌وه یه‌كێتی ناو یه‌كێتی ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، به تایبه‌ت كه شێوازی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆنگره بۆخۆی جێگه‌ی نیگه‌رانی و گومانه. ئه‌و داواكارییه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ مه‌رجی به‌شداریكردنی بووه، له‌كۆنگره و هه‌روه‌ها رازی بوونی به به‌ستنی كۆنگره له‌مانگی ١١ی ئه‌مساڵ و له‌رۆژی شه‌هیدانی یه‌كێتی، وه‌ك ئه‌وه‌ی مه‌كته‌بی رێكخستن و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند دیارییانكردووه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر، ماڵی تاڵه‌بانی ئه‌و جۆره كۆنگره‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه و داوایانكردووه، ئه‌ندامانی كۆنگره ده‌سه‌ڵاتی دیاریكردنی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی و سكرتێریان هه‌بێت، نه‌ك چه‌ند باڵێكی یه‌كێتی له‌ناوخۆیان ئه‌و پۆستانه یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، تائێستا به‌رهه‌م ساڵح بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه به‌ڵام كۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵح ترسیان له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌لابه‌ختیار و رێككه‌وتنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ماڵی تاڵه‌بانی هه‌یه، به‌تایبه‌تیش كه كۆسره‌ت ره‌سوڵ داوایكردووه كوڕه‌كه‌ی بكرێته جێگری سكرتێری گشتی، به‌ڵام له‌ئێستادا باس له‌وەده‌كرێت ئه‌و پۆسته بدرێته مه‌لابه‌ختیار و له‌لایه‌ن ماڵی تاڵه‌بانی-یه‌وه پشتیوانی ده‌كرێت.
ماڵى تاڵه‌بانى كۆنگره‌ى ته‌وافوقى ره‌تده‌كه‌نه‌وه، بافڵ تاڵه‌بانى له كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى یه‌كێتى ئه‌مڕۆ گوتى:"یەكێتی ھێزی گەل و كەسوكاری شەھید و پێشمەرگە و تێكۆشەرانیەتی، لەبەرئەوە گەل و ئەندام و دڵسۆزانی بڕیار لە چارەنووسی ئەدەن، نەك دەستەگەری و رێكەوتنی تاقم‌و گروپی بەرژەوەندیخواز، چیتر بۆ بەستنی كۆنگرە، كات بەفیڕۆنادەین و كۆنگرەی یەكێتییانە دەبەستین".