05:17 - 19/08/2019
كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی هه‌ڵوه‌شایه‌وه
بڕیاربوو سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆببێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی نامه‌ی دووه‌می شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس، بڕیاربوو له‌سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به سه‌رۆكایه‌تی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی كۆببێته‌وه، بۆ تاوتوێكردنی پرسی به‌ستنی كۆنگره و رێككه‌وتنی یه‌كێتی و پارتی و پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك و گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كان و راده‌ستكردنی نه‌وت.
به‌هۆی نامه‌كه‌ی رۆژی ١٥ی ئابی شانازئیبراهیم ئه‌حمه‌د، كه بۆ كۆسره‌ت ره‌سوڵ-ى ناردبوو، ره‌خنه‌ى توندى لێگرتبوو كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، كۆسره‌ت ره‌سوڵ داوای سڕكردنی شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی كردووه و ماڵی تاڵه‌بانیش داواكارییه‌كه‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه، به‌وهۆیه‌وه كۆسره‌ت ره‌سوڵ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه.
رۆژی ١٥ی ئاب شانازئیبراهیم ئه‌حمه‌د نامه‌یه‌كی كراوه‌ی بۆ كۆسره‌ت ره‌سوڵ نارد، كه تێیدا رایگه‌یاندبوو چیتر چاوه‌ڕێی بڕیاری ئه‌و ناكه‌ن بۆ به‌ستنی كۆنگره.