کوردستان

04:44 - 19/08/2019

كاتی سه‌ردانی شاندى هه‌رێم بۆ به‌غدا‌

پەیسەر

بڕیاره‌ كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌، شاندێكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات، بۆ گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی سێ ته‌وه‌ر.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌، بڕیاره‌ رۆژانی چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌، شاندێكى هه‌رێم بۆ گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی پرسی بوودجه‌ و جێبه‌جێكردنی ماده‌ی ١٤٠ و گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ سه‌ردانی به‌غداد بكات.

سه‌رچاوه‌كه‌ی پەیسەر ده‌ڵێت، له‌و سه‌ردانه‌دا هیچ رێككه‌وتنێك ناكرێت، هه‌ر رێككه‌وتنێك بكرێت ده‌كه‌وێته‌ دوای سه‌ردانی ئه‌و شانده‌، چونكه‌ بڕیاره‌ له‌دوای سه‌ردانی ئه‌م شانده‌ شاندێكى تری عێراق سه‌ردانی هه‌رێم بكات.

به‌پێی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌كه‌، ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم كه‌ په‌یوه‌ندیدارن به‌كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غداد له‌ناو شانده‌كه‌دا ده‌بن.