04:25 - 19/08/2019
بڕیارێكى پارتى سه‌باره‌ت به ململانێكانى حزبه‌كه
به‌پێى بڕیارێكى مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، هه‌ر به‌رپرسێكى حزبه‌كه باسی ناكۆكى ناوخۆیی حزب بكات، بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ سڕده‌كرێت.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، به فه‌رمانی مه‌سعود بارزانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی گشتاندنێكی بۆ سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كانی حزبه‌كه ناردووه، كه هه‌ركه‌سێك له میدیا و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن باسی كێشه ناوخۆییه‌كانی پارتی بكات بۆ ماوه‌ی چوارساڵ سڕده‌كرێت و هه‌ر پۆستێكی هه‌بێت پۆسته‌كه‌ی لێوه‌رده‌گیرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، بڕیاره‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دوای ئه‌وه‌دێت كه به‌شێك له‌كادیره‌كانی پارتی به‌ئاشكرا له میدیاكانه‌وه باسی ناكۆكی نێوخۆیى حزبه‌كه‌یان كردووه.
له‌چه‌ند رۆژى رابردوو گوتارێكى رێبوار كه‌ریم وه‌لى، رۆژنامه‌نوسى نزیك له نێچیرڤان بارزانى له‌نێو پارتى نیگه‌رانى لێكه‌وته‌وه، هێزه‌كانى دژه‌تیرۆرى پارتى به گوتارێك وه‌ڵامیان دایه‌وه، دواتر هه‌ردوولا گوتاره‌كانیان سڕییه‌وه‌و له‌وكاته‌وه رێبوار كه‌ریم وه‌لى ده‌رنه‌كه‌وتووه‌و نوسینى بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.