کوردستان

04:05 - 19/08/2019

پارتی و یه‌كێتی یه‌كتر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن‌

پەیسەر

پارتی و یه‌كێتی یه‌كتر به‌ پێشێلكردنی رێككه‌وتنی نێوانیان تۆمه‌تبارده‌كه‌ن، كه‌ ده‌رباره‌ی كه‌ركوك و كابینه‌ی نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێم واژۆیان كردووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس كه‌ له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌، له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بۆسێیه‌م جار به‌فه‌رمی داوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌مه‌كته‌بی سیاسی پارتی كردووه‌، ده‌رباره‌ی پرسی كابینه‌ی نۆیه‌م و پارێزگاری كه‌ركوك.

له‌به‌رامبه‌ردا پارتى هه‌ر سێ جاره‌كه‌، به‌بیانووی جۆراوجۆر كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه‌، به‌پێى زانیارییه‌كان یه‌كێتی پێیوایه‌ پارتی دواى پێكهێنانى حكومه‌ت چیتر ئیشی به‌ یه‌كێتی نه‌ماوه‌، له‌پرسی پارێزگاری كه‌ركوك ده‌ستی ده‌ستی پێده‌كات.

له‌به‌رامبه‌ردا پارتی پێیوایه‌، رێككه‌وتنی ئه‌وان قۆناغ به‌قۆناغ وه‌ك خۆی جێبه‌جێده‌كرێت و به‌بێ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غداد و پێكهاته‌كانی كه‌ركوك، ناتواندرێت پارێزگارێكی كورد بۆ شاره‌كه‌ دیاریبكرێت.

یه‌كێتى و پارتى له‌سه‌رووبه‌ندى پێكهێنانى حكومه‌ت، سێ رێككه‌وتنیان واژۆكرد كه‌ به‌شێكى رێككه‌وتنه‌كان تایبه‌ت بوو به‌ كه‌ركوك، به‌ڵام تا ئێستا دۆخى كه‌ركوك وه‌ك خۆیه‌تى و ئاسایى نه‌كراوه‌ته‌وه‌.