03:35 - 19/08/2019
عێراق ده‌رباره‌ی هه‌رێمى كوردستان داوایه‌ك له توركیا ده‌كات
حكومه‌تى عێراق، داوای داتاكانى هه‌نارده و داهاتی نۆ ساڵى رابردووى نه‌وتی هه‌رێمى كوردستان له توركیا ده‌كات. بۆ ئه‌وه‌ش به نوسراوى فه‌رمى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیاى ئاگاداركردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس، دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه نزیكه‌ی ٢٠ملیار دۆلار قه‌رزداره، به‌غداد گومانی له‌سه‌ر قه‌رزه‌كانی سه‌ر هه‌رێم و بڕی راسته‌قینه‌ی داهات و هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم بۆ دروستبووه، به‌هۆیه‌وه به‌فه‌رمی له‌رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه داوای خشته‌ی داهات و هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستانی له‌توركیا كردووه، تائێستاش دیارنییه توركیا چۆن وه‌ڵامی ئه‌و داواكارییه‌ی عێراق ده‌داته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه‌ى په‌یسه‌ر ده‌ڵێت له‌ساڵی رابردوودا، حكومه‌تی هه‌رێم دووجار راپۆرتی ده‌رباره‌ی داهات و خه‌رجی شه‌ش مانگی یه‌كه‌م و شه‌ش مانگی دووه‌م ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق كردووه، به‌ڵام به‌غداد متمانه‌ی به‌ژماره‌كانی هه‌رێم نه‌بووه.
پێشتر ئه‌حمه‌دى حاجی ره‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به په‌یسه‌رپرێس-ی راگه‌یاندبوو، حكومه‌تى عێراق گومانى له بڕی هه‌نارده و داهاتی نه‌وتی هه‌رێمى كوردستان هه‌یه.ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى هه‌رێم داوایكردبوو كه به‌غدا قه‌رزه‌كانى بۆ بداته‌وه.