04:50 - 18/08/2019
چاره‌نووسی هه‌زاران مووچه‌خۆر یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه
بڕیاره مانگی داهاتوو په‌رله‌مانی كوردستان چاره‌نووسی ژماره‌یه‌ك مووچه‌خۆر یه‌كلایی بكاته‌وه، كه زیاتر له مووچه‌یه‌ك وه‌رده‌گرن و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی به‌نایاسایی خانه‌نشین كراون.
به‌پێی زانیارییەکانی په‌یسه‌رپرێس سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، رێككه‌وتوون له‌مانگی داهاتوودا و له‌دوای ته‌واوبوونی پشووی په‌رله‌مان پرسی یاسای چاكسازی یه‌كلایی بكرێته‌وه و تێیدا چاره‌نوسی نزیكه‌ی ١٠٠ هه‌زار مووچه‌خۆر كه زیاتر له یه‌ك مووچه وه‌رده‌گرن، هه‌روه‌ها چاره‌نوسی ئه‌و هه‌زاران خانه‌نشینه‌ی كه به‌نایاسایی خانه‌نشین كراون یه‌كلایی بكرێته‌وه.
به‌پێى پرۆژه‌كه ئه‌وانه‌ى به‌نایاسایی پله به‌رزكردنه‌وه‌یان بۆكراوه، پله‌كانیان دادهبهزێندرێتهوه. به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یسه‌رپرێس هه‌وڵێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی ئه‌و كه‌سانه نه‌بڕدرێت، كه به‌نایاسایی خانه‌نشینكراون و له‌بری ئه‌وه مووچه‌كانیان كه‌م بكرێته‌وه.
حكومه‌تى هه‌رێم ئێستا كار له‌سه‌ر ورده‌كارى پرۆژه یاساى چاكسازى له مووچه‌و خانه‌نشینى ده‌كات، چاوه‌ڕوانده‌كرێت مانگى داهاتوو پرۆژه‌كه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان بكات.